گوته‌بێژی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ورده‌كاریی تری له‌باره‌ی كێشه‌ی نێوان محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود و عه‌بدوڵای حاجی مه‌حموود ئاشكرا كرد و گوتی، ئه‌و براده‌ره‌ی پێشتر جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست بووه، هیچ به‌هایه‌كی لای ئێمه نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی نیسان، فه‌رهاد قادر گوته‌بێژی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه په‌یامنێری "وشه" ئاماده‌ی بوو گوتی، هه‌ندێك چه‌كدار به بیانووی جۆراوجۆر و بۆ تێكدانی ره‌وشی ته‌ناهیی ناوچه‌كه، بوونه هۆی پشێوی و كێشه نانه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، عه‌بدوڵای حاجی مه‌حموود له رابردوو جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست بووه و ئازاد بووه كه بێته‌وه ناو خانووه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كێشه بنێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سبه‌ی كۆنگره‌ی پارتی سۆسیالیست ده‌به‌سترێ، بۆیه هاتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌یش بۆ ئه‌و سنووره بۆ نانه‌وه‌ی كێشه‌یه بۆ كۆنگره و ئه‌و چه‌كدارانه ته‌قه‌یان له هێزه ته‌ناهییه‌كانیش كردووه.
فه‌رهاد قادر گوتی، ئه‌و براده‌ره‌ی پێشتر جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست بووه، هیچ به‌هایه‌كی لای ئێمه نه‌ماوه، بۆیه باشتره كێشه دروست نه‌كه‌ن و ره‌وشی خه‌ڵك تێكنه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه به ده‌ستماچكردنی زۆر رێ دراوه عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود به‌شداری كۆنگره بكات، به‌ڵام تازه دۆخه‌كه‌ی له ده‌ست خۆی دا و ئیتر ده‌ركرا.