پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی نیسان، گوندێكی سنووری ماوه‌ت له شارباژێر بۆردمان كرا و دوو شوێنی كردووه‌ته ئامانج.
كامه‌ران حه‌سه‌ن قایمقامی ماوه‌ت، به "وشه"ی راگه‌یاند، له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان گوندێكی سنووری ماوه‌ت بۆردمان كراوه و بۆردمانهكهبش له لایه‌ن توركیاوه بووه.
باسی له‌وه كرد، بۆردمانه‌كه له گوندی "كوڕهڵه" بووه له سنووری ماوه‌ت و له چه‌ند شوێنێكی و خانوویه‌كی رووخاندووه و زیانی مادی هه‌بووه.
لای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وت مه‌ریوان دانیشتووی ماوه‌ت، به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆردمانه‌كه له شاخی تاژهشی داوه و تا ئێسته زیانه‌كان نه‌زانراون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه دوو رۆژ پێش ئێسته فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان سنووری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی له ماوه‌ت بۆردمان كرد و گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30ی ساڵ به‌ناوی محه‌مه‌د حاجی سه‌عید گیانی له ده‌ست دا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی