په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه گوندی "زانایان" له شاره‌دێی دینارته، بۆردمان كراوه.
بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكاران "په‌كه‌كه"یه و له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان جار ئه‌و سنووره بۆردمان كراوه.
په‌یامنێری "وشه" ده‌ڵێ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی "زانایان"ی له شاره‌دێی دینارته بۆردمان كرد.
به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زیانی گیانی و مادی نه‌كردووه، جگه له‌وه‌ی ترس و ده‌ڵه‌راوكێی له‌ناو هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
توركیا رۆژانه له ڕێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵییه‌وه ئه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه كه چه‌ندان چه‌کداری په‌كه‌كه ده‌كه‌نه قوربانی به‌هۆی ئه‌و بۆردمانانه‌وه.