لە رێگەی کەسنەزان ئاگر لە کۆگەیەکی پاککەرەوە کەوتووەتەوە

:: AM:10:10:24/05/2024 ‌
لە رێگەی کەسنەزانی هەولێر ئاگر لە کۆگەیەک کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئەو کۆگەیەی ئەمڕۆ ئاگرکەوتنەوە تێیدا روویداوە دەگوترێ پێوەندیدارە بە مادە پاککەرەوەکان و ئاگر زیانێکی زۆری بە کۆگەکە گەیاندووە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەڵێن زۆربەی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و بەشێکی کەمی ماوە و بەمزووانە بەسەر ئاگرەکەدا زاڵ دەبن.


هێشتا دیار نییە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە چییە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر زۆر بوون و ئەمساڵ جگە لە چەند حاڵەتێکی سووتانی کۆگەکان، ژمارەیەک بازاڕی قەرەباڵغی هەولێریش تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون.


وشە - سلێمان تاشان