ناسر هەرکی: هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی لەگەڵ بەغدا به ‌لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بکات

:: AM:10:56:24/05/2024 ‌
په‌رله‌مانتارێكى پێشووی عێراق باس له‌وه ‌ده‌كات، پرسى هه‌ژمارى من و بابه‌تى به‌ بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پێویستى به‌ لێكتێگه‌شتن و گفتوگۆ هه‌یه‌، نه‌ك به‌غدا بیهه‌وێت را و بڕیارى خۆى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بسه‌پێنێت.

ناسر هه‌ركى، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق بە "وشە"ی راگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام داواى له‌ به‌غدا كردووه‌ كه‌ بۆ پرسى هه‌ژمارى من پێویسته‌ لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت و پێكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بکەن، ئه‌مه‌ش به‌ماناى ئه‌وه‌ دێت هه‌رێم ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به ‌لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئەو رووین كرده‌وه‌، به‌غدا له‌و بابه‌ته‌دا ده‌یه‌وێت را و بڕیارى خۆى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بسه‌پێنێت، له‌كاتێكدا هه‌رێم خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات و بڕیارى خۆیه‌تى، هه‌روه‌ها بانكه‌كانى هه‌رێمیش له‌ بانكى ناوه‌ندى مۆڵه‌تییان هه‌یه‌، له‌ به‌غدا بڕیارى تر هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پابه‌ندبن پێوه‌ى وه‌ك دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌واده‌ى خۆى.

زیاتر گوتی، هەرێمی كوردستان هەموو كات نیازپاكیی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشان داوە، كەچی ئەو سەپاندنەی بەغدا دەیەوێ بەرانبەر بە هەرێم بیكات، ئەوە دووپات دەكاتەوە كە دەیەوێ هەرێم بخاتە ژێر رکێفی بڕیارەكانی.

لە لایەکی ترەوە رابه‌ر میرزا، شاره‌زاى ئابوورى بە "وشە"ی راگەیاند، "هەژماری من"، پڕۆژەیەكی پێشكەوتووە و كۆتایی هێنانه‌ به‌ سیستمى كۆنى دابه‌شكردنى مووچه‌ و به‌ ئه‌لیكترنیكردنى مووچه‌یه‌، وه‌زاره‌تى دارایی ته‌واوی روونكردنه‌وه‌ و زانیارییه‌كانی خۆی بۆ فه‌رمانبه‌ران بڵاو کردووەتەوە بەو ئامانجەی تا به‌رچاویان روون بێت.

وشه‌/ تایبه‌ت


وشە - تایبه‌ت