دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو به هانده‌ر و پشتیوانی توركیا و فشاری له‌سه‌ر هاوپه‌یمانان كرد و ڕێككه‌وتنی سیڤه‌ر به لۆزان گۆڕدرا، واشنتن بێده‌نگی و به نهێنی پشتیوانی بۆردمانی كورده‌كانی له‌لایه‌ن توركیا و به‌ریتانیا كرد، كه دژی شۆڕشی شێخ مه‌حموود له باشوور و شۆڕشی ئارارات له باكور هێرش بۆ سه‌ر كورده‌كان ده‌ستی پێكرد، سه‌ركوتكردنی كورد به‌رده‌وام بوو، تا دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، كاتێك كۆماری كوردستان له ڕۆژهه‌ڵات دامه‌زرا و دواتریش له باشوور پێوه‌ندییه‌كانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌ره‌و باشی ده‌چوون، به‌ڵام به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر ئێران و عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورد ڕێكخران و دووباره كۆمه‌ڵكوژی و بۆردمانی كورد به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرده‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌زا شای په‌هله‌وی شای ئه‌وكاتی ئێران له جه‌نگی دووه‌می جیهانی هاوسۆزی بۆ هیتله‌ر نواند و هاوپه‌یمانی ئه‌ڵمانیای نازی بوو، هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت له باكوره‌وه هاتنه ناو خاكی ئێران و ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وانیان داگیركرد، دواجار شا ڕه‌زا هه‌ڵات و ئێرانی به‌جێهێشت و محه‌مه ڕه‌زا شای كوڕی به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا شوێنی باوكی گرته‌وه.
هاتنی هێزی سۆڤیه‌ت بۆ ناوچه‌كه و ئامانجیان له دروستكردنی كۆماری تر له ناوچه‌كه و خستنه ژێر چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ده‌رفه‌تی بۆ كورد ڕه‌خساند، ئه‌وه بوو پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به پشتیوانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له 22ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1946 كۆماری كوردستانی له مه‌هاباد ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كورد وه‌ستایه‌وه و زۆرترین فشاری له‌سه‌ر سۆڤیه‌ت دروست كرد، تا ده‌سبه‌رداری كورد ببێ و محه‌مه‌د ڕه‌زا شای په‌هله‌ویشی هان دا به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌رفه‌ت بۆ سۆڤیه‌ت بڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له پشتیوانی كۆماری كوردستان هه‌ڵگرن.
به فشاری ئه‌مه‌ریكا سۆڤیه‌ت ده‌ستی له پشتیوانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد به‌ردا و چه‌ك و هاوكاری ئه‌مه‌ریكاریش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژێمی پاشایه‌تی ئێران هێرش بكه‌نه سه‌ر كوردستان و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵك بكه‌ن و پێشه‌وایش شه‌هید بكه‌ن
دواجار فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سۆڤیه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كانی، ئه‌نجامی ئه‌رێنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی شاهه‌نشایی ئێران لێ كه‌وته‌وه و ئه‌رته‌شی ڕژێمی پاشایه‌تی به پشتیوانی ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كرده سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری كوردستانیان له مه‌هاباد ڕووخاند و پێشه‌وا قازی و وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكانی كۆماریان له گۆڕه‌پانی چوارچرا شه‌هید كرد.
دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ئێران و پێشكه‌شكردنی گرێبه‌ست و ده‌سته‌واره‌كانی نه‌وت له‌لایه‌ن تارانه‌وه به كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ڕه‌وشت و مۆڕاڵێكی له ئه‌مه‌ریكا داماڵی و كوردیان له‌به‌رده‌م هێرشی ئه‌رته‌شی تاران به ته‌نیا هێشته‌وه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی زۆر دژ به كورد كرا، ڕژێمی عێراق و توركیایش پشتیوانی تۆپبارانی كورد بوون له ناوچه‌كه، دواجار مه‌لا مسته‌فای بارزانی خۆی ڕاده‌ست نه‌كرد و به‌ره‌و سۆڤیه‌ت كه‌وته ڕێ و گه‌یشته مۆسكۆ و له 1947 تا 1958 له مۆسكۆ مایه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا هاری ترومان كه تا ساڵی 1953 له‌سه‌ر حوكم بوو، به ته‌واوی پشتیوانی ڕژێمی پاشایه‌تی ئێرانی كرد و دوای گه‌یشتنی بارزانی بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و پاش دروستبوونی بیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌ب و زۆربوونی پێگه و هه‌ژموونی شیوعییه‌كان، له ساڵی 1958 شۆڕشی ته‌مووز له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره نه‌ته‌وه په‌رست و شیوعییه‌كانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌رپا بوو، شیوعییه‌كان نه‌رمتر له ڕژێمی پاشایه‌تی عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد كرد و ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردبوو.
دواجار عه‌بدولكه‌ریم قاسم بانگهێشتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له مۆسكۆ كرده‌وه، تا بگه‌ڕێته‌وه عێراق و به شكۆمه‌ندی پێشوازی لێ بكرێت، بارزانی به میسڕه‌وه له ڕێی كه‌شتی گه‌ڕایه‌وه به‌سڕه و له‌وێوه‌یش بۆ به‌غدا و دیداری عه‌بدولكه‌ریم قاسمی كرد، هه‌ردوولا ده‌ستیان به گفتوگۆكرد بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می نوێ و كۆماری عێراق كێشه‌كانی كورد چاره‌سه‌ر بكات و مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئه‌مه‌ریكا له‌وكات یاریی به كارتی كورد ده‌كرد و ده‌یه‌ویست ئه‌و واقیعه نوێیه‌ی له عێراق دروست بووه، له سۆڤیه‌ت دوور بخاته‌وه و هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێته‌وه، بۆیه له ڕێی ڕژێمی شاهه‌نشایی ئێرانه‌وه كۆمه‌ك و چه‌كی ڕه‌وانه‌ی باشووری كوردستان كرد و له‌و لایشه‌وه عه‌ره‌به‌كانی له عه‌بدولكه‌ریم قاسم هان ده‌دا، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی سێ ساڵ گفتوگۆ و پێوه‌ندییه‌كی ئاسایی له نێوان عه‌بدولكه‌ریم قاسم و مه‌لا مسته‌فای بارزانی هه‌بوو، به‌ڵام دواجار له 1961 به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، عه‌بدولكه‌ریم قاسم دژی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و شۆڕشگێڕانی كورد وه‌ستایه‌وه و هێزی نارده سه‌ر كوردستان و شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌ستی پێ كرد.
دوو ساڵ دوای به‌رپابوونی شۆڕش، كوده‌تا له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كان له به‌غدا ئه‌نجام درا و عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوژرا و عه‌بدولسه‌لام عارف به هاوكاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاته سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق، تا دۆخێكی عێراق ئاسایی بووه‌وه عه‌بدولسه‌لام عارف پشتیوانی خۆی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌ربڕی، به‌ڵام دواجار ده‌ستی به هێرش بۆ سه‌ر كوردستان كرده‌وه و شۆڕشی ئه‌یلوولیش به‌رده‌وامی هه‌بوو و ئه‌مه‌ریكایش زۆرترین كۆمه‌ك و چه‌كی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرد.
به ده‌سپێشخه‌ری كیسنجه‌ر ڕێككه‌وتنی جه‌زائیر له نێوان سه‌دام حوسێن و شای ئێران واژووكرا و هه‌موو هاوكارییه‌ك له شۆڕشی ئه‌یلوول بڕدرا، به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌وه شۆڕش تووشی نسكۆ بوو
ڕووداوه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بوو هێرشی چڕی هێزه‌كانی به‌عس به چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌و سه‌رده‌م درێژه‌ی كێشا، پاش مه‌رگی عه‌بدولسه‌لام عارف له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی، عه‌بدولره‌حمان عارفی برای ماوه‌ی دوو ساڵ حوكمی عێراقی كرد و دواتر له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی ته‌مووزی 1968 كه له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه به‌رپا كرا له حوكم دوورخرایه‌وه و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بوو به سه‌ركۆماری عێراق و دوای ئه‌ویش سه‌دام حوسێن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های عێراقی گرته ده‌ست.
له‌و ماوه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شۆڕشی كورد به‌رده‌وامی هه‌بوو و ئه‌مه‌ریكایش له ڕێی ئێرانه‌وه پشتیوانی كورده‌كانی ده‌كرد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای دانوستاندنی كرد و ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار ڕاگه‌یه‌نرا، دۆخه‌كه ئارامی به‌خۆیه‌وه بینی، كه‌چی دواتر شای ئێران و سه‌دام حوسێن به ده‌سپێشخه‌ری هینری كیسنجه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی
ئه‌مه‌ریكا، ڕێككه‌وتنی جه‌زائیریان واژووكرد، به‌وهۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كانی له كورد بڕی كه له ڕێی ئێرانه‌وه ده‌گه‌یشتنه كوردستان، به‌مشێوه‌یه شۆڕشی كوردستان تووشی نسكۆیه‌كی گه‌وره بوو و ڕژێمی به‌عس په‌لاماری كوردستانیان دایه‌وه و دواتر ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد، به بۆمبی ئه‌تۆمی و ناپالم و گازی كۆمه‌ككوژ كرا، كه به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا به به‌غدا درابوون.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌م كلیك
لێره بكه.