واشنتن جارێكی تر دوو گورزی گه‌وره‌ی له خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان دا، ئه‌ویش هه‌ره‌سپێهێنانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و شۆڕشی ئه‌یلوول بوو، به‌ڵام به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا، كاتێك له ساڵی 1980 شه‌ڕی ئێرانی به سه‌دام ده‌ست پێكرد، هه‌موو بێده‌نگییه‌كی به‌رانبه‌ر سه‌دام نواند، ته‌نانه‌ت خۆی له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییش دژی خه‌ڵكی كوردستان بێ ده‌نگ كرد و هیچ هه‌ڵوێستێكی ده‌رنه‌بڕی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو خۆی به پشتیوانی گه‌لانی ئازادیخواز و به یه‌كه‌م وڵاتی قه‌ده‌غه‌كه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ پێناسه ده‌كرد.
ئێران دوای شۆڕشی خومه‌ینی له ساڵی 1979 به ته‌واوی له ڕۆژئاوا و به گشتی له ئه‌مه‌ریكا دوور كه‌وته‌وه، به‌ڵكوو ڕژێمی ئیسلامی ئێران سه‌رسه‌ختانه دژی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستایه‌وه و واشنتنی به شه‌یتانی سه‌رده‌م ناوده‌برد، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی ئه‌و گرێبه‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییانه‌ی كه له سه‌رده‌می ڕژێمی شه‌هانشایی له ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ر كرا بوو، له دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ته‌واوی بوونیان نه‌ما، به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی نه‌وتی ئێران، كه پێشتر پشكی زۆری به ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كه‌وتبوو تا كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن.
بۆ شه‌ڕی ئێران، واشنتن زۆرترین چه‌كی به سه‌دام دا و به‌عسیش دواتر له‌سه‌ر كوردی تاقی كرده‌وه
شۆڕشی ئیسلامی جیا له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ئێران له‌ناوبرد، هاوكات كه‌وته دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكایش له ناوچه‌كه و هێزه ئیسلامییه‌كانی له وڵاتانی ناوچه‌كه هان دا، بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی سه‌رسه‌ختی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و خۆی به نوێنه‌ری گه‌لانی ئیسلامی ناوده‌برد و شۆڕش و خه‌باتی بۆ ڕزگاركردنی فه‌له‌ستین و ناوچه‌كانی تری مسوڵمانان به ئاشكرا ڕاگه‌یاند.
ئه‌م هه‌نگاوانه به ته‌واوی ئه‌مه‌ریكایان تووڕه كرد، له‌وكاته‌یش خه‌ریكی شه‌ڕی ساردی سۆڤیه‌ت بوون و هیچ ده‌رفه‌تێكیان نه‌بوو كه دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بوه‌ستنه‌وه، باشترین ڕێ ئه‌وه بوو، كه سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر پڕ چه‌ك بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی تارانی بكه‌نه‌وه، دواجاریش ئه‌م هه‌نگاوه‌یان گرته‌به‌ر.
شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر په‌شیمانبوونه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ده‌ستی پێكرد، چونكه سه‌دام له به‌رانبه‌ر ده‌سبه‌ردان له پشتیوانی شۆڕشی كورد نیوه‌ی شه‌تولعه‌ره‌ب كه خاكی عێراق بوو به ئێرانی دا، به‌ڵام دواجار به هاندانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ڕێككه‌وتنه‌كه په‌شیمانبووه‌وه، به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕێكی قورسی هه‌شت ساڵه له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێكرد.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ڕێی ئوردنه‌وه به به‌رده‌وامی چه‌كی پێشكه‌وتوو و هاوكاری و كۆمه‌كی گه‌وره‌یان پێشكه‌شی سه‌دام ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بڕووخێنێت، دوای ئه‌وه‌یش ده‌یانه‌ویست ڕژێمی شاهه‌نشایی بێننه‌وه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی واشنتن زۆرترین خه‌ڵكی عێراقی به كوشت دا، به‌ڵام دواجار نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێ، بۆیه شه‌ڕه‌كه بێ سه‌ركه‌وتنی هیچ یه‌كێك له‌و دوو وڵاته كۆتایی هات.
له خه‌ڵاتی ئه‌و ماندووكردنه‌ی ئێران له ماوه‌ی 1980 تا 1988 ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی به كۆمپانیاكان دا، تا به‌رنامه‌ی ناوكی عێراق په‌ره پێ بده‌ن و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیش له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا هاریكاری سه‌دامیان كرد و بوو به خاوه‌نی كۆگای ئه‌تۆمی و گازی خنكێنه‌ر.
هێشتا پرووشكی شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتبوو، سه‌دامی دیكتاتۆر به گازی خه‌رده‌ل له 16ی ئادار/مارسی 1988 هێرشی كرده سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و زیاتر له پێنج هه‌زار پیاو و ژن و پیر و منداڵی له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا شه‌هید كرد و پێشتر له دۆڵی بالیسانان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر گازی كۆكوژی دژ به پێشمه‌رگه به‌كارهێنا، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووینه‌دا بێ، بێده‌نگیان لێ كرد.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وكاته له ناوچه‌كه بووه و چه‌ندان وێنه‌ی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه و جینۆسایده‌ی گرتبوو و بردییه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ گه‌یشته باره‌گای ڕۆژنامه‌كه‌ی له نیویۆرك، ئه‌و له ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست كاری ده‌كرد و كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌كه كه‌وته گفتوگۆ و وێنه‌كانی پێشان دا، وه‌ك خۆی گێراویه‌تییه‌وه، سه‌رنووسه‌ری ئه‌وكاتی واشنتن پۆست پێی گوتووه، كێ گرنگی به كوشتنی كورد ده‌دا، گرنگ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مسۆگه‌ر بن.
رۆناڵد ریگانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا دژی بڕیارێكی كۆنگرێس بۆ سزادانی به‌عس به‌هۆی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ستایه‌وه
ئه‌وكات ڕۆناڵد ریگان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای ده‌كرد، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی جینۆساید و كیمیابارانی كورد له هه‌ڵه‌بجه، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه یاسایه‌كیان بۆ سزادانی ڕژێمی به‌عس ئاماده كرد، به‌ڵام ڕیگان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دام شه‌ڕی ئێرانی بۆ كردبوو، به توندی دژی كۆنگرێس وه‌ستایه‌وه و میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایشی هان دا كه كه‌مترین بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بڵاو بكه‌ن و نابێ ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا پێی بزانێت.
دۆخه‌كه هه‌ر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستا، جیا له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌دامی دیكتاتۆر ده‌ستی به هه‌شت شاڵاوه به‌دناوه‌كه‌ی ئه‌نفال كرد و زیاتر له 182 هه‌زار كوردی له گه‌رمیان و بارزان، خسته سه‌ربازگه زۆره‌ملێكانه‌وه و هه‌مووانی پۆل پۆل بۆ بیابانی عه‌رعه‌ری سنووری سعوودیه بردن و به ژن و منداڵ و پیر و جه‌وانه‌وه به زیندوویی خستنییه ژێر لمی بیابانه‌كانه‌وه، ئه‌وكاتیش ئه‌مه‌ریكا و جیهان بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد و هیچ هه‌نگاوێكیان دژی سه‌دام نه‌گرته‌به‌ر.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر كورد هات له‌و سه‌رده‌مه‌یش به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه بوو، چونكه زۆرترین چه‌كی به سه‌دام دا، جیا له‌وه‌یش كه خۆی به ڕابه‌ڕی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و مافی گه‌لان ده‌زانی، كه‌چی ته‌نیا بۆ كورد ئه‌و چه‌مكانه هیچ به‌رجه‌سته‌بوونێكیان نه‌بوو، به‌ڵكوو له‌وكاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له ناوچه‌یه‌ك بووایه، به‌م چه‌مكانه ده‌ستوه‌ردانی ده‌كرد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌پاراست، ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵ بێ، هه‌مان سیاسه‌ت پێڕه‌و ده‌كات، بۆیه ئه‌مه‌یش به خیانه‌تێكی مه‌زن داده‌نرێ، چونكه له ڕێی ئه‌م خیانه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، له هه‌موو خیانه‌ته‌كانی تر زیاتر كورد قوربانی و شه‌هیدی دا.
به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی دووه‌م