كاتێك سوپای به‌عس له دووی ئاب/ئۆگه‌ست ده‌ستی به هێرشكردنه سه‌ر كوێت كرد، جۆرج بۆشی باوك له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق له كوێت و داوای له گه‌لانی عێراقیش كرد، دژی سه‌دام ڕاپه‌ڕین ساز بكه‌ن و ئاماده بن بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی سه‌دام حوسێن و ڕژێمه‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام دواتر په‌شیمانبووه‌وه و ته‌نیا بۆردمانی هێزه‌كانی به‌عسیان كرد و بێده‌نگیان به‌رانبه‌ر ڕاپه‌ڕینی شیعه له باشوور و كورد له باشووری كوردستان هه‌ڵبژارد و سه‌دامیش كه‌وته بۆردمانی كورد و شیعه، ئه‌مه‌ریكایش جارێكی تر خیانه‌تی له كورد كرده‌وه.
سوپای به‌عس به فه‌رمانی سه‌دام حوسێن دوای هێرشكردنه توانیان پاش دوو ڕۆژ ته‌واوی كوێت داگیر بكه‌ن و له چواری ئاب/ئۆگه‌ست، به‌عس فه‌رمانی به پێكهێنانی حكوومه‌تێكی كاتی له كوێت به سه‌رۆكایه‌تی عه‌قید عه‌لاء حوسێن ده‌ركرد و له نۆی ئاب/ئۆگه‌ستیش به فه‌رمی كوێت خرایه سه‌ر عێراق و ته‌واوی باڵوێزخانه‌ی وڵاتان له كوێت ده‌ركران و كوێت وه‌ك نۆزده‌مین پارێزگای عێراق ڕاگه‌یه‌نرا.
له‌وكاته له سعوودیه، حكوومه‌تی كوێت دووباره به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میری ئه‌وكاتی كوێت شێخ جابر ئه‌حمه‌د سوباح و شازاده‌ی جێ‌نشین شێخ سه‌عد عه‌بدوڵا سوباح، كابینه‌یه‌كی نوێی حكوومه‌تیان ڕاگه‌یاند و پاشماوه‌كانی سوپای كوێتیان ڕێكخسته‌وه، داگیركارییه‌كه‌ی عێراق بۆ كوێت ته‌نیا حه‌وت مانگی خایاند، دواتر له 26ی شوبات/فێبرایه‌ری 1991 جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو به ناوی "گه‌رده‌لوولی بیابان" له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه دژی سوپای به‌عس ده‌ستی پێ كرد.
جۆرج بۆشی باوك هانی كورد و شیعه‌ی دا دژی سه‌دام ڕاپه‌ڕین بكه‌ن و دوای ده‌ستی لێ به‌ردان و سه‌دام بۆردمانی كردین
سه‌دام نیازه‌كانی زۆر له كوێت زیاتر بوون و ده‌یه‌ویست هێرش بكاته سه‌ر سعوودیه‌یش، به‌وهۆیه‌وه ڕیاز داوای له وڵاتانی دنیا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی بكه‌ن، چونكه به‌عس ده‌یه‌وێ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه بۆردمان بكات، كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساتی گه‌وره‌ی تووشی دنیا ده‌كرد و نرخی نه‌وتی زۆر به‌رز ده‌كره‌وه، سه‌ره‌تا هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمكاری عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییدا هێرشه‌كه‌ی سه‌دامیان به داگیركاری ناوبرد و ده‌ستیان به سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر به‌غدا كرد، پاش ئه‌وه‌ی سزاكان و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بوو، ئه‌مه‌ریكا هاته سه‌رخه‌ت و جۆرج بۆشی باوك كه ئه‌وكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو ئۆپراسیۆنی "قه‌لغانی بیابان"ی ڕاگه‌یاند، ئامانجیان ته‌نیا ڕێگرتن بوو له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی به‌عس بۆ سعوودیه، بۆیه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا پۆل پۆل ڕه‌وانه‌ی سعوودیه كران.
كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زۆر فره‌وانبوون و دواجار ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاری 678ی له 29ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 1990 ده‌ركرد و مۆڵه‌تی تا 15 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری به‌هێزه‌كانی به‌عس دا، تا له كوێت پاشه‌كشه بكه‌ن، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یش هاوپه‌یمانیه‌تیی له نێوان 34 ده‌وڵه‌تی دنیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی كوێت ڕاگه‌یه‌نرا و هێزی ئه‌و وڵاتانه به لێشاو ده‌گه‌یشتنه ناوچه‌كه.
دواجار كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی له 21ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1991 ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی سوپای به‌عس له كوێت ده‌ركرد، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ڕێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كه‌وتنه وێزه‌ی سه‌ربازانی به‌عس و 500 هه‌زار سه‌رباز چووبوونه ناو خاكی كوێت و سه‌رجه‌میان بۆردمان كرد و له ناوه‌وه‌ی عێراقیش ئه‌و هێزانه‌ی پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد و ئه‌وانه‌یشی له ناوچه سنوورییه‌كانی كوێت و سعوودیه بوون بۆردمان كران.
هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر به‌عس و وێرانكردنی سوپاكه‌ی، هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بوو بۆ كورد و شیعه كه زۆرترین تاوانیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام درابوو، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، له‌سه‌ر داوای جۆرج بۆشی باوك، به‌وهۆیه‌وه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی شیعه له سێی ئادار/مارسی 1991 له باشووری عێراق ده‌ستیان به ڕاپه‌ڕین و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌عس كرد، به‌ڵام له لایه‌ن سه‌دامه‌وه به خیانه‌تكار ناونران و كۆمه‌ڵكوژی زۆری خه‌ڵكی شیعه له شاره‌كانی باشووری عێراق كرا.
هاوكات له باشووری كوردستانیش، هێزه‌كانی كوردستان له شاخ خۆیان ڕێكخست و ڕێكخستنه‌كانی ناوشاریان هان دا بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ست پێ بكات، سه‌ره‌تایش له ڕانییه له پێنجی ئادار/مارس ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێ كرد و ڕۆژ دوای ڕۆژ شاره‌كانی تری باشووری كوردستانی گرته‌وه، تا دواجار له 21ی ئادار/مارس واته له یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان كه‌ركووكیش له هێزه‌كانی به‌عس پاك بكه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌عس له باشووری عێراق سه‌ركوتی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌كانی كرد، ئه‌مجاره هێزه‌كانی به‌ره‌وڕووی كوردستان جووڵاند، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان بگرێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان قبووڵی ژێرده‌سته‌ییان نه‌كرد و شیعه‌كانیش كه هاوپه‌یمانی حزبه كوردییه‌كان بوون، به گوێی كوردیان ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا خیانه‌تكارن و بۆ مه‌به‌ستی خۆیان ئێمه‌یان هان دا و ئێسته‌یش بێده‌نگن له كۆمه‌ڵكوژی كورد و شیعه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی به‌عسه‌وه.
له 31ی ئادار/مارسی 1991 له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌عس، خه‌ڵكی له ته‌واوی شار و شارۆكه‌كانی كوردستان به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كان ڕۆیشتن و هه‌رگیز قبووڵی مانه‌وه و ژێرده‌سته‌یی به‌عسیان كرد، كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه كاره‌ساتێكی گه‌وره و تراجیدی بوو، به‌هۆی سه‌رماسۆڵه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان، سه‌دان منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته گیانیان له ده‌ست دا و خه‌ڵكێكی زۆریش به‌هۆی برسیه‌تی و سه‌رمابوون ڕه‌قبوونه‌وه و شه‌هیدبوون.
ئه‌گه‌ر فرانسوا میتران و فڕه‌نسا داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیان له 1991 له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كورد نه‌كردایه، ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگ به‌رانبه‌ر به هه‌ڵاتنی ملیۆنان كورد و كۆبوونه‌وه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كان
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تا به‌ڵێنی دابوو، كه هاوكاری كورد و شیعه ده‌كات و واشنتن بڕیاری ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی داوه، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌یش بێده‌نگیان نواند، وێنه‌ی كۆچی به‌لێشاوی كوردان له ناوچه سنوورییه‌كان و گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژاند، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌نواند.
سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر به ده‌سپێشخه‌ری فرانسوا میته‌رانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی فڕه‌نسا نه‌بووایه، كه به‌هاندانی دانیال میته‌رانی هاوسه‌ری كه پاشان به "دایكی كوردان" ناوبرا، ئه‌وا جیهان له ئاست ئه‌و كاره‌ساته‌یش بێده‌نگ ده‌بوو، به‌ڵام فڕه‌نسا داوایه‌كی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، تا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی و به په‌له ساز بكرێ و ڕێوشوێن و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه دابنرێت.
پاش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ساز كرا له‌سه‌ر ده‌سپێشخه‌ری فڕه‌نسا، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری دنیا، بۆ ئه‌وه‌ی ماسكی سه‌ر ڕوویان ئاشكرا نه‌بێ، كه هه‌میشه بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤیان ده‌كرد، ده‌نگیان به پرۆژه بڕیاری 686ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دا و له ده‌قی بڕیاره‌كه‌یش فه‌رمان به به‌عس كراوه كه ناوچه‌ی دژه‌فڕین له سه‌رووی هێلی 36ی كه‌مه‌ره‌ی زه‌مین دروست ده‌كرێ و له‌و ناوچه‌یه ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ كورده‌كان بنیات ده‌نرێ و داوایش له وڵاتان كرا، به په‌له زۆرترین كۆمه‌كی مرۆیی بۆ ملیۆنان خه‌ڵكی كورد له سنووره‌كان بنێرن.
هه‌رچه‌نده زۆرجار
ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له 1991 پشتیوانی و یارمه‌تی ڕاپه‌ڕین و دواتریش بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بوون بۆ پاراستنی كورد و دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ده‌سپێشخه‌رییه‌كه و به ده‌نگه‌وه‌هاتنی كورد له سنووره‌كان كه به‌هۆی برسیه‌تی و سه‌رماوه گیانیان له ده‌ست ده‌دا، له‌لایه‌ن فڕه‌نساوه خرایه ڕۆژه‌ڤی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه، ئه‌مه‌ریكا دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ كورده‌كان، ئنجا ده‌ستی به هه‌نگاونان بۆ یارمه‌تیدانی كورد كرد، ئه‌ویش به ئامانجی دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌و ناوچه‌یه بوو. بۆیه ئه‌و بێده‌نگییه‌ی واشنتنیش له‌كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌ی به‌هاری 1991 كه سه‌ره‌تا به ده‌سپێشخه‌ری واشنتن بوو و دواتر بێده‌نگی له پشتیوانی كورد و شیعه هه‌ڵبژاردن، به یه‌كێك له خیانه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كورد هه‌ژمار ده‌كرێت.