پاش ڕاپه‌ڕین و كۆڕه‌وی كورد له باشوور و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ باشووری كوردستان، ئیتر ئه‌مه‌ریكایش واقیعه‌كه‌ی قبووڵ كرد و كوردی باشوور بوون به كه‌سی باش و گرفتێكی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو، به‌ڵام كوردانی باكور جارێكی تر بوونه‌ته قوربانی خیانه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین چه‌كی به توركیا دا، بۆ ئه‌وه‌ی كوردی باكور له‌ناو ببات.
مێژوو ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وام كوردی وه‌ك دڕكێك دژی ئه‌و وڵاتانه به‌كارهێناوه كه پارچه‌كانی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، هه‌موو ئه‌و یاریانه‌یش كه واشنتن بۆ بێزاركردن و ململانێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه گرتوویه‌تییه به‌ر، دواجار كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له ڕێی فشاری كورده‌وه به‌ده‌ستهێناوه، كوردی به ته‌نیا جێهێشتووه و پشتیوانی وڵاته داگیركه‌ره‌كانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی كورد بكه‌ن.
له ساڵانی نه‌وه‌د ئه‌مه‌ریكا پشتی له كورد كرد و زۆرترین چه‌كی به توركیا دا تا كۆمه‌ڵكوژی كوردانی باكووری پێ بكات
بیل كلینتنی سه‌رۆكی 42ه‌مینی ئه‌مه‌ریكا كه له ماوه‌ی 1993 تا 2001 بۆ دوو خوول سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد، له ساڵانی نه‌وه‌د كه شه‌ڕی كورد و توركیا له باكور گه‌یشته لووتكه و هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان زیانی گه‌وره‌یان به توركیا گه‌یاند و ئارامیان له ئه‌نكه‌ره هه‌ڵگرتبوو، ئه‌وكاته ئه‌مه‌ریكای هاوپه‌یمانی توركیا بڕیاری پشتیوانی ته‌واوی ئه‌نكه‌ره‌ی دا، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كوردانی باكور.
به‌هۆی ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، توركیا زۆرترین بڕی چه‌كی پێشكه‌وتووی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستكه‌وت و به‌هێزترین ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی ئه‌و سه‌رده‌می پێ درا، بۆ ئه‌وه‌ی به قورسی ڕووبه‌ڕووی كورد له باكوری كوردستان ببێته‌وه و توركیا بتوانێ به ته‌واوی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و ڕیشه‌كێشی پرسی كورد له توركیا بكات.
له ئه‌نجامی ئه‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه پێشكه‌وتووانه‌ی واشنتن له ساڵانی نه‌وه‌د و له سه‌رده‌می كلینتن بۆ توركیای ڕه‌وانه كرد، ده‌یان هه‌زار كورد له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای توركیا شه‌هیدكران و سه‌دان گوند و ناوچه‌ی باكوری كوردستان وێران كرا، له ڕووی سیاسی و مرۆییه‌وه‌یش واشنتن هیچ كۆمه‌كێكی كوردی نه‌كرد، بگره له ڕووی زانیاری هه‌واڵگریشه‌وه كۆمه‌كی ئه‌نكه‌ره‌ی ده‌كرد، تا جموجۆڵه‌كانی كورد له باكوری كوردستان له‌ناوببات و به هه‌زاران خه‌ڵك خرانه زیندانه‌وه و حوكمی سه‌ربازی له ناوچه كوردییه‌كان ڕاگه‌یه‌نرا، جیا له‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا هیچ پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانی له ناوچه‌كه جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد، ئه‌و خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانییه‌ی له ناوچه‌كه‌یش هه‌بوو به ته‌واوی به‌هۆی بۆردمان و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی وێرانبوون و ئه‌سته‌می و ماڵوێرانی زۆر تووشی خه‌ڵكی باكوری كوردستان كرا و به‌شێكی زۆریان بۆ ئه‌وروپا كۆچیان كرد و زێدی خۆیان جێهێشت.
یه‌كێكی تر له خیانه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تیدانی هه‌واڵگری بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری په‌كه‌كه، كه به‌هاوكاری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، سه‌ره‌تا فشار له‌سه‌ر ڕووسیا و دواتر یۆنان و ئیتاڵیا دروست كرا، كه سه‌ره‌نجام ئه‌و وڵاتانه ناچار بوون ڕێ له مانه‌وه‌ی وه‌ك په‌نابه‌رێكی سیاسی بگرن، به ناچاری په‌نای بۆ نیرۆبی پایته‌ختی كینیا برد، به‌ڵام له‌وێ له 28ی نیسان/ئه‌پریل به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركرا و هێنرایه‌وه توركیا و له‌وێ به ماده‌ی 125ی یاسای سزادانی توركیا تۆمه‌تی خیانه‌تی مه‌زنی درایه پاڵ و سه‌ره‌تا حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام دواتر حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌میشه‌یی گۆڕدرا و بردرایه گرتووخانه‌ی ئیمرالی و ئێسته‌یش له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
ململانێی هه‌ژموون سه‌پاندنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له باشوور یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی هاندان بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ
هاوكات له باشووری كوردستان، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باشوور، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری باشوور كرد و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ئێران ده‌یه‌ویست هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام بسه‌پێنێت، به‌وهۆیه‌وه ئه‌و ململانێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌لایه‌ك و ئێران له‌لایه‌كی تره‌وه، وایكرد كه شه‌ڕی ناوخۆ له نێو باشووری كوردستان دروست بێ، دواتریش هه‌ر به ده‌سپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكات مارگرێت ئۆلبرایت ڕێككه‌وتنی ئاشتی له واشنتن واژووكرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستی ئێرانی لێ دوور بخرێته‌وه و لایه‌نه ناكۆكه‌كانیش به‌یه‌كتر ئاشت بكرێنه‌وه.
زانیارییه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌كی
ئه‌مه‌ریكا و ئێران له پشت دروستكردنی ناكۆكی و ئاژاوه له نێوان دوو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی باشووری كوردستان نه‌بووایه، ئه‌وا شه‌ڕی ناوخۆ به‌وشێوه‌یه درێژه‌ی نه‌ده‌كێشا و دروست نه‌ده‌بوو، به‌ڵام واشنتن و تاران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌رده‌وامبوون له ده‌ستێوه‌ردان و ئه‌و گرژی و كێشه و ناكۆكیانه‌یان قوڵ كرده‌وه و چه‌ندان ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیان له باشووری كوردستانیش دروست كرد.
دواجاریش ئاشتی له نێوان هه‌ردوولا به‌رپا كرا و حكوومه‌ت یه‌كی گرته‌وه و تا ڕووخانی سه‌دام حوسێن دۆخه‌كه به ئاسایی ڕۆیشت و دواتر گۆڕانكاری گه‌وره له ته‌واوی عێراق ڕووی دا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی عێراق بڵاوبوونه‌وه.
به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی دووه‌م
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م