له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌وه‌ی گورزی سه‌ربازی واشنتن بۆ سه‌ر ڕێژیمی به‌عس بوه‌شێنرێت، گفتوگۆی چڕ دروست بوو، به‌شێك له سیاسی و دیپلۆماتكار و شاره‌زایانی سیاسی واشنتن داوایان ده‌كرد، كه دوای ڕووخاندنی سه‌دام، ناوچه كوردییه‌كانی تری ژێر ده‌ستی به‌عس بخرێته سه‌ر ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد له باكوری عێراق و ده‌وڵه‌تێكیان بۆ دروست بكرێ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كورد گه‌وره‌ترین ڕۆڵی بینی له ڕووخاندنی به‌عس، كه‌چی دوایی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر پشتی كوردی به‌ردا و خستییه‌وه سه‌ر عێراق.
كاتێك ئاماده‌كارییه‌كانی هێرش بۆ سه‌ر به‌عس ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری سه‌ربازیان له كه‌نداو بڵاوكرده‌وه، بۆ باكور هه‌رچه‌نده توركیا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بوو له ناتۆ، به‌ڵام ڕێی به ئه‌مه‌ریكا نه‌دات بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك و خاكی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌عس به‌كاربهێنێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كان ده‌ستی سه‌دامی له 1991ه‌وه لێ نه‌مابوو، باشترین جێگره‌وه‌ی توركیا بوو، هه‌م نزیكتربوو له هێلی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌عس، هه‌م له ناوه‌وه‌ی عێراقیش بوو، ده‌بوو واشنتن په‌یامێكی ڕوون به خه‌ڵكی بدات، كه ئه‌وان نایه‌ن بۆ كوشتنی خه‌ڵك، بۆیه بڵاوه پێكردنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له باشووری كوردستان و هه‌ڵسوكه‌وتی ئاسایی‌یان به‌رانبه‌ر خه‌ڵك، وایكرد عێراقییه‌كان جۆرێك له دڵنیایی وه‌ربگرن، كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ته‌ڕ و وشك به‌یه‌كه‌وه ناسووتێنن.
دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی له‌نده‌ن و سه‌لاحه‌دین له لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق ساز كرا، هێزه كوردییه‌كان ڕۆڵێكی كارایان له سه‌رخستنی هه‌ردوو كۆنگره‌كه بینی و ڕێككه‌وتنی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق، بۆ دوای سه‌دامیش كارێكی گرنگ و گونجاو بوو، تا ئۆپۆزسیۆنی عێراقی به‌یه‌ك ده‌نگ په‌یام به خه‌ڵكی عێراق بگه‌یه‌نن و داوای پشتیوانیان لێ بكه‌ن و پێشوازی له هێزی هاوپه‌یمانان بكه‌ن و دژی به‌عس بوه‌ستنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه زۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به كورد پێش ڕووخانی به‌عس، به‌ڵام دوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ له سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كان په‌شیمان بووه‌وه
دواجار هێرشی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی بۆ سه‌ر حكوومه‌تی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر له به‌هاری 2003 ده‌ستی پێ كرد و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌خت و هێزه‌كانی به‌عس له‌به‌رده‌م سوپای هاوپه‌یمانان هه‌ڵوه‌رین.
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له عێراق تا 2011 زیاتر له چوار هه‌زار سه‌ربازیان لێ كوژرا، به‌ڵام له ناوچه كوردییه‌كان به گوڵ و شیرینی پێشوازیان لێ كرا و په‌نجه‌ی سه‌ربازێكیان خوێنێشی لێ نه‌هات، ئه‌مه‌یش پێشاندانی متمانه و خواستی كورد بوو بۆ هاوپه‌یمانیه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ڕێزگرتن له سه‌ربازه‌كانی كه بۆ ڕووخاندنی به‌عس هاتوونه‌ته ناوچه‌كه، هاوكات ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان به مێژوودا بگه‌ڕێنه‌وه، به ڕوونی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ كه كورد چه‌ند خواستی هاوپه‌یمانی و نزیكی له ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، چونكه به درێژایی مێژوو هه‌ر له ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنییه‌وه تا ئێسته‌یش هه‌ر هێز و سوپایه‌كی بیانی به كوردستان تێپه‌ڕی بێ، یان مابێته‌وه گه‌وره‌ترین گورزی ده‌ستی كوردی به‌ر كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر نه‌كرا و به بێ پاسه‌وان له بازاڕی شاره‌كانی كوردستان ده‌سووڕانه‌وه.
به‌عس ڕووخا و ئه‌نجوومه‌نی حوكم له سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دامه‌زرا و سه‌ره‌تا جه‌ی گارنه‌ر و دواتر پۆل برێمه‌ر وه‌ك حاكمی مه‌ده‌نی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق دانرا، هه‌نگاوه‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌ستی پێكرد، ئیتر ورده ورده ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانی كورد پاشه‌كشه‌ی ده‌كرد و ده‌چووه پاڵ لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه، هه‌ر له داواكردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دژایه‌تی مافه‌كانی كورد له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و دژایه‌تی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رچه‌نده واشنتن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی هاوپه‌یمانان به وردی هه‌وڵی لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانیان ده‌دا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ماده و خاڵه ناكۆكه‌كانی ده‌ستوور، به‌وهۆیه‌وه ئه‌وان پاش سووربوونی كورد پشتیوانی ماده‌ی 140ی ده‌ستووریان كرد، به‌ڵێنیان به كورد دا كه تا 2007 ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێ و یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵام دواتر له‌م به‌ڵێنه په‌شیمان بوونه‌وه و تا ئێسته‌یش ماده‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یش ئێسته له ژێر شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی به عه‌ره‌بكردندان.
له كاتی خستنه‌ده‌نگدانی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له ساڵی 2005 ڕیفراندۆمێكی نا فه‌رمی له كوردستان ئه‌نجام درا و زیاتر له 90%ی خه‌ڵكی كوردستان داوای سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یان له عێراق كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه خۆی له‌و پرسه ده‌دزییه‌وه و فشاری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق دروست ده‌كرد و ئاماده‌یش نه‌بوو پشتیوانی كورد بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی.
هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور و چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به پله‌ی یه‌ك بۆ كه‌مته‌رخه‌می ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه
دوای پشتكردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكایش له كورد، پاش چه‌ند ساڵێك گفتوگۆی چه‌ند شاره‌زایه‌كی پنتاگۆن بڵاوبووه‌وه، كه بریتی بوون له دانیال ئه‌لزبێرگ و كریستۆفه‌ر هیتشنز، ئه‌لزبێرگ له نامه‌ی یه‌كه‌می ده‌ڵێ، كورده‌كان باوه‌ڕێكی ته‌واویان لا دروست بووه كه جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا خیانه‌تیان لێ ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕابردوو واشنتن كردوویه‌تی، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش توركه‌كان زۆر تووڕه‌ن بۆ پێدانی مافی زیاتر به كورده‌كانی عێراق نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی.
كریستۆفه‌ر له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، من دژی خیانه‌تم، تكایه دڵنیام كه‌مه‌وه تۆ پشتیوانی خیانه‌ت ناكه‌یت، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕابردوو ئه‌نجامی داوه، ئه‌لزبێرگ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، پێویست ناكات نیگه‌ران بین و ده‌بێ ئه‌مجاره‌یش خیانه‌ت بكه‌ینه‌وه، كریستۆفه‌ر به تووڕه‌ییه‌وه بۆی نووسیه‌وه، نابێ كاری وا بكه‌ین و من دژی ئه‌وه‌م.
به گشتی هه‌موو كێشانه‌ی ئێسته‌یش له نێوان كوردستان و به‌غدا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماون، هه‌ر له پرسی پێشمه‌رگه و بودجه و یاسای نه‌وت و گاز و ماده‌ی 140 و پشكی كورد له حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا، به‌شێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردنی، بۆ ده‌سبه‌رداربوونی ئه‌مه‌ریكا له پرس و دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان له باشوور ده‌گه‌ڕێته‌وه، له دوا هه‌ڵوێستیشی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان چوار ملیار دۆلاریان له به‌غدا خه‌رج كرد و نه‌ده‌كرا پشتی كورد بگرن و به‌غدا كه ئه‌و هه‌موو پاره‌یان لێی خه‌رج كردووه فه‌رامۆشی بكه‌ن.