دوای كۆتاییهاتنی ڕژێمی به‌عس و مانه‌وه‌ی عێراق به كێشه ئاڵۆزه‌كان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دواجار ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێنرایه مووسڵ و ناوچه‌كانی تری عێراق و پاشان به‌ره‌و ناوچه كوردستانییه‌كان جووڵه‌ی پێ كرا، پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان به یه‌كه‌وه توانیان گورزی گه‌وره له تیرۆریستان بوه‌شێنن و پاش ئه‌وه‌ی به‌غدایش نیازی هێرشكردنی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌بوو، كوردستانیش بۆ به‌رگرتن له‌و شه‌ڕه هه‌رزوو داوای له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كرد، كه پشتیوانی بن له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، چونكه ناتوانن به‌مشێوه‌یه له عێراق بمێننه‌وه كه هه‌ر ڕۆژه به میزاجی كه‌سێك بودجه و قوتی خه‌ڵك ببڕێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێده‌نگیان نواند و پشتیان له كورد كرد، تا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به خیانه‌تی چه‌ند كه‌سێكی ناو حزبێكی كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان و ئازارێكی قووڵیان خسته دڵی كوردانی ئه‌و ناوچه به تایبه‌تی و كورد به گشتی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سه‌كردایه‌تی باشووری كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام هه‌ر جار كه حكوومه‌تی نوێ ده‌هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به جۆرێكی تر سه‌یری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد و هه‌وڵی لێدان و سڕینه‌وه‌یان ده‌دا، جارێك هێزی دیجله و جه‌زیره و بادیه دروست كرا و ماوه‌یه‌كیش به چڕی هه‌وڵی هه‌مواركردنی ده‌ستوور درا، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستوور هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، ماوه ماوه‌یش فشاری داراییان له‌سه‌ر كوردستان دروست ده‌كرد، تا دواجار له ساڵی 2014 بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به فه‌رمانێكی كه‌سی و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا به‌كاره‌كانی عێراق بڕدردا.
واشنتن بێده‌نگی هه‌ڵبژارد تا میلیشیاكان به تانك و چه‌كی ئه‌مه‌ریكی هێرش بكه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی دووه‌می نووری مالیكی و دواتریش یارییكردنی عه‌بادی به بودجه و سه‌ره‌نجام هه‌ر بڕینی بودجه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان و گه‌یشتنیان به نزیك شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر له دووره‌وه و به هاوێنه‌یه‌كی گه‌وره لێی بڕوانرێ، به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێرشی داعش هه‌بوو بۆ سه‌ر كوردستان، ئه‌گه‌ر به ڕاسته‌وخۆیش نه‌بێ، به ناڕاسته‌وخۆ به ته‌واوی له خزمه‌تی هه‌ڵمه‌تی شه‌مشه‌كوێره‌كانی داعش بوو بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی كورد له ته‌واوی ناوچه‌كانی، هه‌رچه‌نده له شنگال و ناوچه‌كانی تر خه‌ڵكی زۆری كوردیان شه‌هید كرد و خوێنی كورد حه‌ڵال كرا.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه قووڵه‌ی كه به‌سه‌ر كوردستان سه‌پێنرا و هاوكاتیش تیرۆریستانیش په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌یان دأ، به‌ڵام له‌و كاته ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هاوكاری باشی كوردیان كرد و توانرا مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ناو ببڕی و بۆ یه‌كه‌مجاریش چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه تووشی شكست كران و دواتر له سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی تره‌وه له شوێنی به‌رگریكردن، هێرش بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستان ده‌ستی پێكرد.
كوردستان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی بڕینی بودجه و شه‌ڕی داعش به تۆڵه‌كردن و هه‌وڵدانێكی ڕژد بۆ سڕینه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان زانی، بۆیه هه‌رچه‌نده له ڕووی سه‌ربازییه‌وه زۆرترین هاوكاری پێشكه‌شی هێزه‌كانی عێراق كرد كه دواجار به هۆی هاوكارییه‌كانی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی عێراق توانیان مووسڵ ڕزگار بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه به‌غدا كینه له دڵ بوو به‌رانبه‌ر به كوردستان، نه‌ك هه‌ر قووتی خه‌ڵكی بڕی، به‌ڵكوو ڕێی نه‌دا چه‌ك و كۆمه‌كی سه‌ربازی وڵاتانیش بگه‌نه ده‌ست پێشمه‌رگه، تا شه‌ڕی تیرۆریستانی پێ بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی چاڵ هه‌ڵكه‌ندن بوو بۆ كوردستان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانی لێی ده‌رباز ببێت.
پاش ڕزگاربوونی كوردستان له مه‌ترسی تیرۆر، نه‌ناردنی بودجه و مووچه‌ی كوردستان به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه‌یش هانی سه‌ركردانی سیاسی كوردی دا، كه له حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان له 25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری هه‌مان ساڵ ئه‌نجام بدرێت.
كاردانه‌وه‌كان زۆر ئاساییبوون و ته‌نیا داواكردنی ئه‌نجام نه‌دان و دواخستن بوون، كوردستانیش به‌ڵێنی ده‌دا، كه بڕیاری خه‌ڵك له ڕیفراندۆم سه‌ربه‌خۆییش بێ، ئه‌وا تاكلایه‌نه هه‌نگاو نانێن، به‌ڵكوو قووڵایی ستراتیجی باشووری كوردستان له به‌غدایه و بۆ گفتوگۆ یه‌كه‌مجار ڕوو له به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا فشاری زۆری دروست كرد و وڵاتانی دیموكراسی و ئازادیخواز و بانگه‌شه‌كاری مافی مرۆڤ، داوای ئه‌نجامنه‌دانی ڕیفراندۆمیان ده‌كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو، كه باوه‌ڕیان به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌یماننامه‌كانی تری نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بوو، كه مافی چاره‌ی خۆنووسینی وه‌ك مافێكی سروشتی و بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌ر گه‌ل و گرووپ و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دیاریی كردووه.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه ئاماده‌بوون واده‌یه‌كی تر به كورد بده‌ن بۆ ڕیفراندۆم نه هه‌ڵوێستیشیان بۆ پشتیوانی ڕاده‌گه‌یاند، ئه‌مه جیا له ده‌سبه‌رداربوون و خیانه‌ت هیچی تری لێ ناخوێنرێته‌وه
فشاره‌كان تا ده‌هات توندتر ده‌بوون، ئه‌مه‌ریكییه‌كان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه دژی ڕیفراندۆم نین، به‌ڵكوو له سه‌ر كاته‌كه‌ی ناڕازین، به‌ڵام ئاماده‌یش نه‌بوو هیچ كات و واده‌یه‌ك به كوردستان بده‌ن و بڵێن له‌و واده‌یه ڕیفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن، ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین، بۆیه كوردستان خرۆشا و خه‌ڵكی تاسه و تامه‌زرۆیی زۆره‌وه له گردبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجامدانی پشتیوانی له ڕیفراندۆم و به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی پشكدار بوون، دواجار له 25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر ڕیفراندۆم به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا و ڕێژه‌ی زیاتر له 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.
مانگێك به‌سه‌ر ڕیفراندۆم تێپه‌ڕی نه‌كرد و هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به جموجۆڵ له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری به هاوپه‌یمانان و جیهان دا، كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نیازی هێرشیان هه‌یه و ئه‌وان ده‌سپێشخه‌رنین و خوازریاری شه‌ڕ نین، به‌ڵام جیهان وه‌ڵامێكی نه‌بوو و دواجار به هاوكاری سوپای پاسداران و خیانه‌تی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێرش بۆ سه‌ر كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بۆ تانكه‌كانی میلیشیاكان چۆل كرا و كه‌ركووك ڕاده‌ستی به‌غدا كرایه‌وه، نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س ئاواره بوو و دوو هه‌زار خانوو و دووكانی كورد له خورماتوو دوای تاڵانكردنی ئاگریان تێبه‌ردرا، پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن به چڕی ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌ڵام
ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌رداری كورد بوو و هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رانبه‌ر به‌و كاره‌ساته نه‌نواند كه میلیشیاكان به‌سه‌ر كوردیان هێنا، ئه‌مه‌یش به خیانه‌تێكی زۆر به ئازار داده‌نرێ و له ویژدانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌سڕاوه‌ته‌وه و هه‌مووان له‌یادیان ماوه‌ته‌وه.
به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی دووه‌م
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی شه‌شه‌م