بڕیاره كۆنفرانسی "ئابووریی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا" به به‌شداری مه‌سروور بارزانی ساز بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی تشرینی دووه‌م، به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یانراوه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه به به‌شداری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسی "ئابووریی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا" له‌لایه‌ن ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ڕێك ده‌خرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆنفرانسه‌كه له ڕۆژانی دووشه‌م و سێشه‌م 23 و 24ی تشرینی دووه‌م، به شێوه‌ی ئۆنلاین به به‌شداری به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن ڕێك ده‌خرێت.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، هه‌لی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، گرنگی پێدان به ئاسایشی خۆراك، ئاینده‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له بواری وزه ده‌كرێت.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، تێبینی و خواستی به‌شداران تۆمار ده‌كات و به‌شداری له گفتوگۆكاندا ده‌كات.