نه‌قیبی سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان، هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ندێك میدیا ده‌دات و داوا دەکات نەبنە هۆکاری دروستکردنی نیگەرانی بۆ هاووڵاتییان.
هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ندێك میدیا ده‌دات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئادار، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له لێدوانێكدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه هه‌ندێ زانیاری له‌لایه‌ن هه‌ندێ په‌یج و ناوه‌ندی میدیاییه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه، كه بونه‌ته مایه‌ی نانه‌وه‌ی دڵه‌راوكێ و دڵته‌نگی و بێزاری لای هاووڵاتییان وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، له‌م ڕه‌وشه ناسك و هه‌ستیاره‌ی بوونی كۆر‌ونا كه‌ته‌نگی به ژیان و هه‌موو سێكته‌ره‌كان نه‌ك ته‌نیا له كوردستان به‌ڵكو له هه‌موو دونیا هێناوه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌به‌ر گرنگی ڕۆڵی میدیاكاران كه به‌رپرسیاره‌تیه‌كی گرنگی ئه‌خلاقی و نیشتمانیان له ئه‌ستۆدایه، به پێداگری سه‌ندیكا، جۆرێك له ئیستسنایان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان كرد‌ووه له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان، تا ببنه به‌شێك له ئیراده‌ی شیلگیرانه به‌ره‌نگاربونه‌وه و تێپه‌راندنی دۆخه‌كه، نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری بێدیقه‌ت، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری یان دارایی‌ش ببینه‌وه، ئه‌وه كاری حكوومه‌ت و لیژنه پێوه‌ندیداره‌كان رابگه‌یه‌نێت، نه‌ك كاری میدیاكارانه.
حاكم ئازاد ڕوونى كرده‌وه، "كاری ڕۆژنامه‌نووسان ته‌نیا و ته‌نیا گه‌یاندنی زانیاری و هه‌واڵه، بێگومان لێره مه‌به‌ستم ڕۆژنامه‌نووسه پیشه‌ییه‌كانه نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی هیچ مه‌سئوولیه‌تێكی پیشه‌یی و ئه‌خلاقیان له ئه‌ستۆدا نه‌بووه."