پیسترین شوێن لە ناو ماڵ كوێیە؟

:: PM:10:03:06/09/2023 ‌

پاكوخاوێنی هەموو كات گرنگە، بەتایبەتی لە ماڵ و لە ناو ئۆتۆمبێل و لە شوێنی كاردا، بەر لەوەش پاكوخاوێنی مرۆڤ لە رووی جەستە و ئەو جلوبەرگانەی دەیپۆشێت، بەگشتی پێویستە مرۆڤ بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی خۆی و ماڵ و ژینگەكەی پاك رابگرێت، بەڵام پیسترین شوێن لە ناو ماڵ كوێیە؟

رەنگە كە ئەو باسە دەكرێت راستەوخۆ مرۆڤ بیری بۆ دەبڵیو سی بچێت، بەوەی پیسترین شوێنە، پۆڵ داوسۆن، شارەزای سەلامەتی خۆراك لە زانكۆی كلیمسۆنی ئەمەریكی، بە هاوكاری تۆڕی "سی ئێن ئێن"، نموونەی لە پێنج شوێنی جیاوازی چەند ماڵێك وەرگرت، بۆ زانینی ئەو شوێنانەی پیسترینن لە رووی بوونی میكڕۆب و هۆكارەكانی نەخۆشی، لەوانەش حەوزی سینگی چێشتخانە و رووی سەرەوەی كاوەنتەر و شوێنی دانیشتن لە دەبڵیو سی و دەسكی بەلۆعەی دەبڵیو سی و دەسكی دەرگەی سەرەكیی ماڵ.

دەركەوت كە شوێنی دانیشتن لە دەبڵیو سی سەلامەتترینە بە بەراورد بە چێشتخانە، كە میكڕۆبەكان تیایدا زۆر بڵاون، بۆیە دەزگەی تەندروستیی گشتیی ئەمەریكی رێنوێنی داوە بە بەكارهێنانی پاككەرەوەكان و گیراوەی سپیكردنەوەی جلوبەرگ بۆ خاوێنكردنەوەی حەوزی مەغسەلی چێشتخانە جارێك لە مانگ، هەروەها گۆڕینی بەردەوامی ئیسفەنجی شوشتنی قاپەكان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل