چی بەسەر جەستەی ژندا دێت ئەگەر هەفتەی جارێك سێكس بكات؟

:: PM:05:59:02/02/2024 ‌
زانایان لە زانكۆی تێكساس لە شاری "ئۆستن" سوودەكانی بەردەوام ئەنجامدانی سێكسیان لەلایەن ژنەوە ئاشكرا كرد و ئاماژەیان دا هۆكارێكە بۆ مانەوەی ژنان بە تەندروستییەكی باش. 

گۆڤاری "the journal of American Medical Associatio"ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەكان " هەفتەی جارێك سێكس كردن، سوودی بەرچاو و زۆری بۆ ژنان هەیە، سووی گەورەی دەبێت بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی ژن" 

گۆڤارەكە روونی كردووەتەوە، لەكاتی سێكس كردندا جەستەی ژن چەندان هۆڕمۆنی وەك " سیرۆتۆنین، دۆبامین، ئیسترۆجین" دەردەكات، كە دەبنە هۆی خەوێكی باش و زیادبوونی چالاكییە جەستەییەكان و هەروەها پاڵنەریشە بۆ دووركەوتنەوە لەبەدخۆراكیش بەو پێەی حەزی ژن بۆ خواردن زیاد دەكات. 

بەپێی توێژەرەكان، سێكسی ژنان پێویستە لەگەڵ یەك پیاودا بێت، چونكە ئەنجامدانی پێوەندیی لەگەڵ چەندین پیاودا دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییە گوازراوە سێكسییەكان و ئاماژەشیان داوە "ئەگەر لە دەرەوەی چوارچێوەی خێزان و یەك پیاودا بێت، سوودەكانی سێكس بۆ ژن پێچەوانە دەبێتەوە و بە زیان كۆتاییان دێت".


وشە - پۆڵا مەحموود