توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له ڕێی شیكردنه‌وه‌ی پشكنینه پزیشكییه كۆنه‌كانه‌وه ده‌ریخستووه، دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه شتێكی نامۆ بووه به به‌راورد به‌و ڕێژه زۆره‌ی ئێسته.
گرنگیی ئه‌م توێژینه‌وه پزیشكییه له‌وه‌دایه ئه‌و بۆچوونانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه پێیان وایه، ستایلی نوێی ژیان یان ژیانی مۆدێرن كه به‌شێكی زۆری له دانیشتن به‌سه‌ر ده‌به‌ین، هه‌روه‌ها پیسبوونی ژینگه، ئه‌مانه هه‌موویان هۆكارن بۆ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه.
به‌پێی
توێژینه‌وه‌كه، له یۆنانی كۆندا هیچ پشكنینێك نه‌بووه ئه‌وه پێشان بدات كه كه‌سێك دووچاری له‌بیرچوونه‌وه بووبێت، هه‌روه‌ها له‌لای ڕۆمانییه كۆنه‌كان هه‌ندێك حاڵه‌تی له‌بیرچوونه‌وه تۆمار كراون و به پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كانه‌وه به‌ستراوه، یان پیسایی ئاوه‌ڕۆ و زێرابه‌كان، ئێسته‌ش پشكنینه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ''تاسمانییهكان''ی دانیشتووی دارستانی ئه‌مازۆن یان هیندییه سووره‌كان، زۆر به ده‌گمه‌ن دووچاری له‌بیرچوونه‌وه ده‌بن.
هیندییه سووره‌كانی ئامازۆن به ڕێژه‌ی 1% بۆ 11% دووچاری له‌بیرچوونه‌وه ده‌بن به به‌راورد به‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه ژیانێكی مۆدێرنیان هه‌یه، هێشتا پێوستیمان به توێژینه‌وه‌ی زیاتره، به‌ڵام بۆچوونه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن كه پیسبوونی ژینگه و شێوازی ژیانكردنی مۆدێرن، هۆكاری نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه بن.