سركەی سێو بكە هاوڕێی تەمەنت

:: AM:08:58:08/02/2024 ‌
پزیشكێكی گیادەرمانە سروشتییەكان دەڵێت، سركەی سێوی سوودی یەكجار زۆری هەیە و پێویستە بەدرێژی تەمەن لە خواردنی بەردەوام بیت.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی شوبات، سەربەست قادر پزیشكی گیادەرمانە سروشتییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، سركەی سێوی سوودەكانی یەكجار زۆرە بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی زووزوو میزاجیان دەگیرێت، دەبێتـە هۆی ساردبوونەوەیان.

باسی لەوەش كرد، بۆتەعقیمكردنی برین و سووتاوی و ئێكزیما و كەڕووی پێست سوودی هەیە، هەروەها بە سوودە بۆ دابەزینی گوشاری خوێن و گوشاری چاو.

بە گوتەی ئەو پزیشكە، سوودێكی تر سركەی سێو ئەوەیە خۆراكێكی ڕۆحییە و كاریگەری بەرچاوی هەیە بۆ ڕێكخستنی كارەبای دڵ، باشترین دابەزێنەری چەوری دڵ و جگەرە، هەروەها جگەر پاك دەكاتەوە لە كلس و كەڕوو و بەمۆبوونی جگەر ناهێڵێت ئەنزیمەكانی ڕێكدەخات.



وشە - رامیار جەواد