توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات ئه‌و گورگانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری شاری چێرنۆبڵ ژیاون، كاتێك كاره‌ساتی ئه‌تۆمی ساڵی 1986ی به‌سه‌ردا هات، جۆرێك له به‌رگرییان دروست كردووه بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و له‌وانه‌یه ببنه هۆكاری دۆزینه‌وه‌ی ڕێیه‌ك بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤدا.
ئێسته سه‌گه گه‌وره‌كان و گورگه‌كانی ناوچه‌ی چێرنۆبڵ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زۆر بوون، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه گورگه‌كان به‌رگرییه‌كی تایبه‌تیان په‌یدا كردووه، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌یش هۆكار بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له ناویاندا.
زاناكان به ڕێنوێنیی ''كارا لۆڤ'' مامۆستای بایه‌لۆجی له زانكۆی
پرینستۆن له ئه‌مه‌ریكا ده‌ریانخستووه، ئه‌و گورگانه‌ی كه له ناوچه‌ی چێرنۆبڵن و دووچاری كاره‌ساتی ناوه‌كی بوونه‌ته‌وه، سیستمێكی به‌رگرییان په‌یدا كردووه له له‌شیاندا كه هاوشێوه‌ی نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه له مرۆڤ، كاتێك له ژێر وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تیشكدان، ئه‌مه‌یش شتێكی نامۆیه، چونكه جیاواز له مرۆڤ و به‌بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و تیشك، گورگه‌كان خۆیان به‌رگرییه‌كه‌یان په‌یدا كردووه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی 2014 ئاشكرای كردووه، گورگه خۆڵه‌مێشییه‌كان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه كه شه‌ش جار زیاتره له سنووری سه‌لامه‌تیی شێرپه‌نجه له له‌شی مرۆڤدا، به‌ڵام هێشتا ماون و زۆر ده‌بن، ئێسته زاناكان له جینه‌كانی گورگه‌كان ده‌كۆڵنه‌وه و بۆ سوود وه‌رگرتن له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له مرۆڤدا به‌كاری ده‌هێنن.