بۆچی جووتبوونی ژن و پیاو لە كاتی سووڕی مانگانەدا باش نییە؟

:: PM:11:05:09/12/2023 ‌

سوڕی مانگانەی مێیینە، پێوەندی بە دروستبوونی هێلكۆكە لە منداڵدان لە ساتی باڵغبوونەوە تا تەمەنی نائومێدی و وەستانی سووڕكەوە هەیە، كە مانگانە هێلكۆكەی بەرهەم هاتوو بۆ پیتێن ئامادە دەبێت، ئەگەر نەپیترا لەناو دەچێت و بە شێوەی خوێن لە زێی مێینەوە دێتە خوارەوە، پرۆسەی جووتبوون لە كاتی چوونی ژن بۆ ناو سووڕەكە لە رووی تەندروستییەوە گونجاو نییە و پێویستە ژن و پیاو خۆیانی لێ بە دوور بگرن.

بە پێی شارەزایانی پزیشكی جووتبوون لەو كاتەدا زیانی زۆری تەندروستی بۆ ژن هەیە، وەك د. محەمەد عەلی چەلەبی و د. مەجدی زاید، راوێژكاری نەخۆشییەكانی زاوزێ باسی دەكەن، بەو شێوەی خوارەوە:

1-هەوكردنی میكرۆبیی زێ، لە نیشانەكانیشی خوران و دەردانی دەردراوی نائاسایی و بۆنی ناخۆشی زێ. 

2-كێشەی ناوپۆشی منداڵدان، بەهۆی گواستنەوەی میكرۆبی زێ بۆ كەناڵی فالووب، كە بەرپرسە لە گواستنەوەی هێلكۆكە لە هێلكەدانەوە و منداڵدان، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی ناوپۆشی منداڵدان زیاتر دەبێت، واتە دروستبوونی شانەیەكی هاوشێوەی ناوپۆشی منداڵدان لە شوێنی تری وەك هێلكەدان.

3-هەوكردنی رێڕەوی میز، ئەگەر میكرۆب لە زێوە بەرەو رێڕەوی میزەوە گوازرایەوە، ژنەكە تووشی هەوكردنی توندی كۆئەندامی میز دێتەوە، بە تایبەتی میزڵدان و بۆری میز، بۆیە ئەگەر ژن چووە ناو سووڕی مانگانە پێویستە خۆی و پیاوەكەشی خۆیان لە جووتبوون بپارێزن. 

سەبارەت بە زیانی ئەو بابەتە لەسەر پیاو، ئەو دوو پزیشكە ئاماژە دەكەن كە بۆ پیاو ئەو زیانانەی هەیە:

1-هەوكردنی چووك، هۆكارەكەی ئەو بەكتریایەیە كە لە كاتی جوتبووندا بۆ چووك دەگوازرێتەوە.

2-هەوكردنی بۆری میز، كاتێك هەوكردنی چووك پەرە دەستێنێت و بەرەو رێڕەوی میز دەچێت، واتە بۆ میزڵدان و حالب و رێڕەوی میز.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل