چەوریی جگەر بە چەند هەنگاوێك لاببە

:: AM:08:41:25/01/2024 ‌
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمانە سروشتییەكان رای دەگەیەنێت، چەند هەنگاوێك هەیە پێویستە سەرجەم هاووڵاتییان كە چەوریی جگەریان هەیە، ئەنجامی بدەن و خۆیان رزگار بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی كانوونی دووەم، سەركەوت مستەفا پزیشكی گیادەرمانە سروشتییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، چارەسەری گیایی بۆ چەوریی جگەر، زۆر جۆری هەیە و هەمووشیان بە سوودن.

زیاتر گوتی، گرنگترین شت بۆ چارەسەر بریتییە لەوەی كەسەكە نابێت قەبزی هەبێت و وە ئەو خواردنانە و گیا و شێوازانەی باس كراون، بۆ قەبزی بەكار بهێنرێت، بەتایبەت ئاوی (تووی وشك، هەنجیر، قەیسی، گیای سەنامەكی) سوودیان هەیە، هەروەها تۆوەكانی "زیرە ڕازیانە یانسون  شمڵی گشنیژ، زەنجەفیل" بە سوودن.

روونی كردەوە، كەسێك چەوریی جگەری هەبێت نابێت چەوریی ئاژەڵی بخوات، لەگەڵ كەمكردنەوەی خواردنی شەكر و شیرینی و نانی ئاردی سفر كە یارمەتیدەرن بۆ لاچوونی.

بە گوتەی ئەو پزیشكە چەند شتێك هەیە دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت وەك:
-  ئاوی لیمۆ كە بە ئاو تەخفیف بكرێت (لیمۆیەك لە سێ پەرداخ ئاو)
- میوەی سندی
- ئاوی چەوەندەر 
- مێوژ 
- ئاوی سێو 
- ئاوی پەتاتەی كاڵ


وشە - رامیار جەواد