ناوكی بەهێ‌ چارەسەری كۆكە دەكات

:: AM:09:08:11/02/2024 ‌
پزیشكێكی گیادەرمانە سروشتییەكان رای دەگەیەنێت، ناوكی بەهێ‌ سوودێكی یەكجار زۆری هەیە و گرنگترینی بریتییە لە چارەسەری كۆكە و رزگاربوون لە تەنگەنەفەسی.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی شوبات، سەربەست قادر پزیشكی گیادەرمان سروشتییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ناوكی بەهێ چارەسەرێكی سروشتییە بۆ كۆكەی وشك و تەنگەنەفەسی كە زۆر گرنگە.

زیاتر گوتی، زۆركەس كە بەدەست كۆكەی وشك یان تەنگەنەفەسییەوە دەناڵێنێت و ناتوانێ بەئاسانی هەناسە بدات، لە ئەنجامیشدا ڕێژەی پێویست لە ئۆكسجین ناگاتە سییەكان، هەست بەهیلاكی و بێ هێزی و نەمانی بەرگری دەكات، زۆر لە رووەك و بەرهەمی سروشتی هەن كە زۆر بەسوودن بۆ كێشەكانی كۆئەندامی هەناسە.

باسی لەوەش كرد بەهێ جگە لە سوودی بۆ كۆكە، چەندان سوودی تری هەیە كە شەكری خوێن رێك دەخات و گوشاری خوێن رێكدەخات، كۆلیسترۆڵی خوێن رێكدەخات و بۆ ڕیخۆڵەكان و هەوكردنی گورچیلە و میزڵدان زۆر بەسوودە.


وشە - رامیار جەواد