رێنوێنی لەبارەی خواردنی شیرینی لە رەمەزاندا

:: AM:09:42:21/03/2024 ‌
لە رەمەزاندا شیرینی خواستی زۆری لەسەر، بەڵام هەندێك لە شیرینیی ڕەمەزان ڕێژەیەكی بەرزی شەكر و چەوری تێدایە، ئەمەش وا دەكات كالۆری زۆر بەرز بێت ئەگەر بە زیادەڕۆیی بخورێت.

گرنگە  تەندروستى بپارێزین و ڕێجیمێكی تەندروست پەیڕەو بكەین بەبێ ئەوەی خۆمان لە شیرینییە دڵخوازەكانمان بێبەش بكەین.

بۆ بەدیهێنانی ئەمەش، ڕەنا ئەلهندی، پسپۆڕی خۆراك و ڕاهێنەری یۆگا، ئامۆژگاری بە كۆمەڵێك هەنگاو دەكات بۆ پاراستنی كێش بەبێ بێبەشكردنی ئەم شیرینییانە.

یەكەم لەم هەنگاوانە بریتییە لە گرتنەبەری بنەمای میانڕەوی، بە كۆنتڕۆڵكردنی بڕی و قەبارەی ئەو شیرینییانەی كە مرۆڤ دەیخوات.

دواتر هەڵبژاردنی شیرینیی كەم كالۆری دێت، "بژاردە تەندروستەكان شەكر و چەوریی كەمترن."

لە لایەكی ترەوە واباشە لەش بە ئاو شێدار بمێنێتەوە، هەروەها دوور بكەوەرەوە لە خواردنەوە شەكردارەكان كە كالۆری زیاتریان تێدایە و بەشدارن لە زیادبوونی كێش.
ئەلهندی سەرنج بۆ ئەو ڕاستییە ڕادەكێشێت كە هەندێك جار تینوێتی لەگەڵ برسێتی تێكەڵ دەكەین، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن و زیادبوونی كێش.

بۆ دووركەوتنەوە لەم كارە، "ژەمی پارشێوانی هاوسەنگ و تەندروست بخۆ كە پرۆتین و چەوریی تەندروست و كاربۆهیدراتی ئاڵۆزی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئارەزووی خواردن و كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردنی خۆراكی شەكردار."

هەروەها گرنگی بە میوەكان بدە بە تایبەت خورما، لە هەمان كاتدا دڵنیابە لە مامناوەندی، چونكە خواردنی زۆری خورما ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش بەوپێیەى پڕن لە وزە.

چالاكیی جەستەیی یارمەتی سووتاندنی كالۆری دەدات لە شیرینییەكان كە لە كاتژمێرەكانی پارشێودا دەخورێت.


وشە - وشه‌