وریای ئەو مەترسییانەی ڤیاگرا بە؟

:: PM:08:09:27/03/2024 ‌

حەبە شینەكە یان ڤیاگرا، لای زۆرێك لە تاكەكانی كۆمەڵگەی رۆژهەڵات زیاتر ناسراوە، ئەوەش بەهۆی زۆر گرنگیدان بە لایەنی سێكسی و سیستمی خۆراك و بیركردنەوە و سترێس و كێشەی دەروونی و سێكسییەوە، بۆیە رەنگە زیاتر پەنای بۆ ببەن، بەڵام ئەو حەبە كاریگەریی نەرێنیی مەترسیداری هەیە.

ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی لە 27ی ئاداری 1998، رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ڤیاگرا وەك دەرمانێك بۆ چارەسەركردنی لاوازیی سێكسی دا، ئەو دەرمانە بنەڕەتدا بۆ چارەسەركردنی بەرزیی پەستانی خوێن و سینگەكوژە دروست كراوە، شارەزایانی كیمیاناس لە كۆمپانیای فایزەر بۆ دەرمان بۆیان دەركەوت كە ئەو دەرمانە كاریگەرییەكی كەمی لەسەر سینگەكوژە هەیە، لەوكاتەی هاندەرێكی باشە بۆ رەقبوونی ئەندامی نێرینە و لەماوەی 30 بۆ 60 خولەك كاریگەری دەردەكەوێت، بۆیە ئاراستەی بەكارهێنانی بەرەو چارەسەرێك بۆ لاوازیی سێكسی گۆڕا. 

ئەو دەرمانە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا و لە یەكەم ساڵدا بای ملیارێك دۆلاری لێ فرۆشرا، بەڵام چەند توێژینەوەیەك باسی كاریگەرییە نەرێنییەكانی دەكەن، لەوانە سەرئێشە و سەرسووڕان و لەهۆشخۆچوون، هیڵنج و سووتانەوەی گەدە و بەدهەرسی و سكچوون، هەوكردنی پێست و گیران و خوێنبەربوو نی لووت، هەستیاری بۆ رووناكی و ئازاری پشت و ماسولكەكان، كێشەی خەوتن و مێروولەكردن و سڕبوونی قاچ و دەست.  

جیا لەوانە كاریگەریی تری لابەلای هەیە، لەوانە ئازاری سینگ و هەناسەتەنگی و لەدەستدانی هەستەكانی بینین و بیستن، سووتانەوە و خوران لەكاتی میزكردن، زوو ئاوهاتنەوە و رەقبوونی دوورودرێژی چووك، كە رەنگە چوار سعات بخایەنێت و بەئازار بێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل