كه‌م نین ئه‌وانه‌ی له مانگی رمه‌زان و له كاتی رۆژووگرتندا، پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان داده‌به‌زێت كه هۆكاره‌كه‌ی وه‌ك پسپۆران ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، زۆره و گرنگه تا پاڵه‌په‌ستۆی خوێن دانه‌به‌زێت، چه‌ندان رێنوێنی جێبه‌جێ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌حمه‌د دیاب كه پزیشكی راوێژكاری خۆراكه، رێنوێنییه‌كان ده‌خاته به‌رچاو.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 218ی ئادار، له‌سه‌ر زاری ئه‌و پزیشكه میسرییه ئه‌حمه‌د دیاب، رێنوێنییه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به‌وانه‌ی له كاتی رۆژووگرتندا پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان داده‌به‌زێت، گرنگه رێنوێنییه‌كان له‌به‌رچاو بگرن و به جێبه‌جێكردنیان مه‌ترسی له ژیانیان دوور بخه‌نه‌وه.
ئه‌و پزیشكه باس له‌وه ده‌كات كه زۆر گرنگه ئه‌وانه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن، شه‌وانه به‌لای كه‌مه‌وه هه‌شت سه‌عات بخه‌ون، چونكه كه‌میی خه‌و كاریگه‌ریی له دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ده‌بێت.
پزیشكه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه خاڵێكی گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌سی رۆژووگر، نابێ به‌بێ پارشێو رۆژوو بگرێت، چونكه خواردنی پارشێو كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له‌وه‌ی رێ له دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ده‌گرێت.
خاڵێكی تریش وه‌ك ئه‌حمه‌د دیاب باسی ده‌كات، ده‌بێ كه‌سی رۆژووگر له ئێواره‌وه تا ده‌گاته پارشێو، ده‌بێ به‌لای كه‌مه‌وه سێ لیتر ئاو بخواته‌وه تا پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی دانه‌به‌زێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كه‌سی رۆژووگر له ئێواره‌وه تا كاتی پارشێو، بایه‌خی زۆر به خواردنی میوه بدات، چونكه میوه رێژه‌ی ئاو له جه‌سته‌دا زیاتر ده‌كات، به‌وه‌ش كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن دانه‌به‌زێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی ماده‌ی كافاینیان تێدایه، گرنگن كه رێ له‌وه ده‌گرن پاڵه‌په‌ستۆی خوێن دانه‌به‌زێت.
له خاڵێكی تریشدا ئه‌و پزیشكه میسرییه ده‌ڵێت، گرنگه ئه‌وه‌ی به‌رۆژووه، رۆژانه زۆر له‌به‌ر هه‌تاو نه‌مێنێته‌وه كه ده‌بێته هۆی ئاره‌قكردنه‌وه، له‌و كاته‌یشدا رێژه‌ی ئاو و خوێ له جه‌سته كه‌م ده‌بێته‌وه و دواتریش پاڵه‌په‌ستۆی خوێن داده‌به‌زێت.
دواتریش پزیشكه‌كه گوتی، گرنگه كه‌سانێك به‌ڕۆژوو ده‌بن، ئه‌و خۆراكانه بخۆن وه‌ك پۆتاسیۆم و یۆد و مه‌گنسیۆم، ئه‌وانیش له مۆز و گۆشتی ماسی ده‌ست ده‌كه‌ون، به‌وه‌یش هاوسه‌نگی له پاڵه‌په‌ستۆی خوێن دروست ده‌كه‌ن.