توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه خواردنی 12 هێلكه‌ی كوڵاو له هه‌فته‌یه‌كدا، هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێندا نییه.
هێلكه‌ی كوڵاو ئه‌وانه‌ن كه ڕێژه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڤیتامین D و B و E و ترشی چه‌وری ئۆمیگا و یۆدیان تێدایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی كه‌می چه‌وری تێر له‌خۆ ده‌گرێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن توێژه‌رانی كۆلێجی ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه ئه‌نجام دراوه، به‌دواداچوونیان بۆ 140 نه‌خۆش كردووه كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، یان مه‌ترسیی تووشبوونیان له‌سه‌ره، بۆ ماوه‌ی چوار مانگ.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ساینس ده‌یلی، نیوه‌ی نه‌خۆشه‌كان له ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا هه‌فتانه 12 هێلكه‌ی كوڵاویان خواردووه، له كاتێكدا به‌شدارانی تر هێلكه‌یان نه‌خواردووه.
له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه‌مێك له كۆلیسترۆڵی باش و خراپ له گرووپی هێلكه‌ی كوڵاودا كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه خواردنی هێلكه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆلیسترۆڵ نه‌بووه.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌رگریی ئه‌نسۆلین له گرووپی هێلكه كوڵاوه‌كاندا باشتر بووه، هه‌روه‌ها ئاستی ڤیتامینیان به‌رز بووه‌ته‌وه.
هێلكه سه‌رچاوه‌یه‌كی تا ئاستێك هه‌رزانه بۆ پرۆتین و كۆلیسترۆڵی خۆراك. هه‌روه‌ها كه‌متر چه‌وری تێر و ڤیتامین و كانزای زیاده‌ی تێدایه، وه‌ك یۆد، ڤیتامین D، سیلینیۆم، ڤیتامین B2، 5 و 12، ترشه چه‌وری ئۆمیگا 3.