هەڵگرتنی گۆشت لە بەفرگردا بەها خۆراكییەكەی لە دەست دەدات

:: AM:09:35:01/04/2024 ‌
پزیشكێكی ڤێتێرنەری ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر گۆشت بیبەستێت، بەشێك لە خانەكانی تووشی تێكشكان دەبن و بەهای خۆراكییەكەی بەڕێژەی 30٪ دادەبەزێت، دەشڵێت، بۆ تەندروستیی مرۆڤ مەترسیدار نییە، بەڵام سوودی كەمترە و بەها خۆراكییەكانی كەم دەبێتەوە.

د. عوسمان جەمال مامۆستای زانكۆ و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە پزیشكیی ڤێتێرنەری ئاماژەی بەوە دا، "دوای سەربڕینی ئاژەڵ و لەتكردنی گۆشتەكەی، دەبێت چەند سەعاتێك بخرێتە بەفرگر یان ساردكەرەوەوە، ئەمە رێگریی دەكات لە گەشەكردنی بەكتریا لەسەر گۆشتەكە، هاوكات ئاستی ترشیی گۆشتەكە رێكدەخات و ئەنزیمە زیانبەخشەكان لەكار دەخات و گۆڕانی كیمیایی ئەرێنی لە گۆشتەكەدا دروست دەكات".

لە درێژەی لێدوانەكەیدا، پسپۆڕەكەی ڤێتێرنەری هۆشداریی دەدات لە هەڵگرتنی گۆشت لە بەفرگردا و  دەڵێت، ئەگەر گۆشت بیبەستێت، بەشێك لە خانەكانی تووشی تێكشكان دەبن و بەهای خۆراكییەكەی بەڕێژەی 30٪ دادەبەزێت، مەترسیدار نییە بۆ تەندروستی، بەڵام سوودی كەمترە و بەها خۆراكییەكانی كەم دەبێتەوە".



وشە - سۆران عەزیز