بەو شێوەیە خۆت لە زۆر بیركردنەوەی شەوانە رزگار بكە

:: PM:11:44:20/05/2024 ‌

زۆرجار هۆكاری ئەوەی شەوانە خەوت لێ ناكەوێت، زۆر بیركردنەوەیە، واتە ئەوكاتەی سەرت دەنێیتە سەر سەرین، لە بری نوستن، چەندان بیر و خەیاڵی جیاجیا بە مێشكتدا دێت و وا دەكەن بە ئاسانی نەخەویت، بیركردنەوەیەكی بێ كۆتایی كە شەكەوتبوونی بەدواوەیە، بەڵام هۆكار و چارەسەری چییە؟

رەنگە خەمۆكی و هەندێك نەخۆشی وا بكەن بەهۆی زۆر بیركردنەوەوە خەوت لێ نەكەوێت، كاتێك بیركردنەوە بەسەر ئەو كەسەدا زاڵ دەبێت، بابەتی وا بە مێشكدا دێت كە رەنگە بوونی نەبێت و تەنیا ترس و دڵەڕاوكێ دروست بكەن، لە هۆكارەكانی:

رارایی و سترێس، ئەو رارایی و نیگەرانییەی بە رۆژ مرۆڤ تووشی دێت، شەوانە مێشك ئەكتیڤ دەكەن و وا دەكەن لە حەسانەوە و خەوتن دوور بكەوێتەوە و لە حاڵەتی هەڵچوون و ئامادەیی بێت بۆ ئەوەی بیری لێ دەكاتەوە. 

خەمۆكی، دەبێتە هۆی شێوانی هاوسەنگیی گوێزەرەوەكانی هەستە دەمار لە مێشك، ئەوەش كار لە توانای مێشك بۆ دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەكات كە بەرپرسە لە رێكخستنی خەو، بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان راستەوخۆ بەر لە نوستن، مێشك هان دەدەن و وا دەكەن تا ماوەیەك زۆر بیر بكاتەوە.

بوونی كێشە لەسەر كار یان لە ژیانی رۆژانە، ئەو حاڵەتانە بیركردنەوەی نەرێنی لەو كەسە دروست دەكەن و وا دەكەن هەست بە خەمباری و رەوێنی خەو بكات، بەكارهێنانی وریاكەرەوەكان، وەك چا و قاوە كە كافایینیان تیادایە، بیركردنەوەی زۆر دروست دەكەن، چونكە مێشك چالاك دەكەن و هانی دەردانی هۆرۆمەتی ئەدرینالین دەدەن.

چۆن خۆت لەو حاڵەتە رزگار دەكەیت؟

دەتوانی ئەوانە بكەیت، بەر لە نوستن ماوەیەك راهێنانی حەسانەوە بكە و بیر لە كێشەكانت مەكەوە، هەناسەیەكی قووڵ هەڵمژە و مێشك و لەشت ئارام بكەوە، هەوڵ بدە ئەو شتەی مێشكی سەرقاڵ كردووی و لێی دەترسیت لە كاغەزێك بینووسەوە، پێش نوستن لە مۆبایل و شاشەی ئەلیكترۆنی دوور بكەوە، گوێ لە میوزیكی ئارام بگرە و خۆت بە ئاوێكی گەرم بشۆ، هەوڵ بدە ژوورەكەت تاریك و هێمن بێت و سەرین و جێگەكەت گونجاو بێت و تیایدا بحەسێیتەوە و خشتەی نوستن و لەخەوهەستانت رێك بخە.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل