ده‌زگای ته‌ندروستیی گشتیی كوردستان، زیاتر له نیو تۆن ده‌رمان و پێویستیی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری راپه‌ڕین دابین كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی حوزه‌یران، د. محه‌مه‌د میرزا سه‌رۆكی ده‌زگاكه، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌ك ده‌زگای ته‌ندروستیی گشتیی كوردستان، زیاتر له نیو تۆن ده‌رمان و پێویستیی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری راپه‌ڕین دابین كراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ده‌رمانه‌كان تایبه‌تن به په‌تای سكچوون و رشانه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وكردن و قۆڵۆن. دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه رێكخراوه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و پڕۆژانه و ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆیش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بووه.
رێكخراوی ته‌ندروستیی گشتیی كوردستان ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكه دامه‌زراوه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندان پڕۆژه‌ی دابینكردنی ده‌رمانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌نجام داوه.