نیشانه‌یه‌ك له‌ زماندا هۆكاره‌ كه‌ واز له‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ بێنی‌

:: PM:02:42:11/06/2024 ‌
بۆ زۆر كه‌س خواردنه‌وه‌ی كووپێك قاوه‌ له‌ به‌یانیاندا زۆر پێویسته‌ بۆ ده‌ستپێكردنی ڕۆژه‌كه‌ی‌، به‌ڵام پزیشكێك هۆشداریی داوه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتنی له‌ناكاوی‌ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر زمان، له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت قاوه‌ بخورێته‌وه‌.

د. ئه‌نیس خه‌ڵه‌ف پسپۆڕی پزیشكی چینی ده‌ڵێت، زمانت ده‌ربكه‌ و ده‌توانی بچیته‌ به‌ر ئاوێنه‌ و پشكنینێكی بچووك ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌گه‌ر زمانت درزێكی زۆری هه‌بێت له‌گه‌ڵ چینێكی زه‌ردی ئه‌ستوور، نابێت چیتر قاوه‌ بخۆیته‌وه‌. 

روونیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆرجار ئه‌مه‌ به‌هۆی ناهاوسه‌نگی له‌ جه‌سته‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ خواردنه‌وه‌یه‌كی كافاینی تێدایه‌ و ده‌بێته‌ هۆی خراپتربوونی.

دووپاتی‌ له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ قاوه‌ هه‌میشه‌ هۆكاری زه‌ردبوونی زمان نییه‌، زۆرجار چینێكی زه‌ردی ئه‌ستوور له‌سه‌ر زمان به‌گشتی، ئاماژه‌یه‌ بۆ تێكچوونی كاركردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس.

هه‌روه‌ها بوونی ئه‌م چینه‌ ده‌توانرێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكاری وه‌ك خراپی پاكوخاوێنی ده‌م و ددان، وشكبوونه‌وه‌، یان بوونی به‌كتریا و هه‌ویری‌ ددان.



وشە - وشه‌