لەبارەی كتێبی "گوناح و ئیمان"، رۆژی پێنجشەم لقی هەولێری نووسەران كۆڕێك بۆ نووسەر و وەرگێڕ سمكۆ محەمەد رێكدەخات.
سمكۆ محەمەد لە لێدوانێكیدا بۆ "وشە" رای گەیاند، كتێبەكە توێژینەوەیەكی ئیتنیكییە بۆ هەموو ئاین و پێكهاتەكانی كوردستانە كە زیاتر لە 17 ساڵە كاری لەسەر دەكەم.
نووسەر كۆدی هەموو ئاین و پێكهاتەكانی لەو كتێبەدا كردووەتەوە، هەم خاڵی جیاواز و هەم خاڵی هاوبەشی نێوان ئەو پێكهاتە و ئاینانەی جیا كردووەتەوە. كارەكە زیاتر كۆمەڵناسییە.
كتێبی "گوناح و ئیمان" چاپی دووەمیەتی كە وەزارەتی پەروەردە و موكریان لەبەر گرنگیی بابەتەكە چاپیان كردووەتەوە.